نانسی عەجرەم یەکەمە لەسەر ئاستی عەرەب

لە کاتێکدا بەهۆی کۆرۆناوە زۆرێک لە هونەرمەندە عەرەبییەکان چالاکییە هونەریەکانیان وەستاندبوو، نانسی عەجرەم لە ساڵی ٢٠٢١ بەردەوام بوو لە بەرهەم و داهێنان.

لەسەرەتای ساڵدا نانسی ئاهەنگێکی لە تەلەفزیۆنی میسرەوە  بەبێ جەماوەرەکەی سازکرد و لەو هەفتەیەدا یەکەم بوو.

هەروەها ئەلبومە نوێکەی " نانسی ١٠ " هەر لەم ساڵەدا دەرکرد کە چەندان جۆر میوزیک و زاراوە جیا عەرەبییەکانی بەکارهێناوە لەو ئەلبومەدا و ئەوە بوو جەمارێکی زۆری بەلای ئەو ئەلبومەشدا راکێشا، لە چوار مانگدا ئەو هەر لە پلەی یەکدا بوو، یەکەم هونەرمەندی عەرەبیشە وێنەی لە تایمز سکویرزی ئەمەریکی بڵاوکرایەوە وەک هونەرمەندێکی بەتوانا.

لە ئاهەنگ سازکردنیشدا لە نێوان میسر و دوبەی و سعودیەو قەتەر و تونس، ئاهەنگەکانی حاڵەتێکی دەگمەن بوو لە ژیانی نانسیدا.

نانسی نەبیل عەجرەم لە ١٦ی ئایاری ١٩٨٣ لە یەکێک لە خێزانە (کریستیان)ـەکان لە ناوچەی ئەجرەفـی لە بەیرووتـی پایتەختی لوبنان لە دایکبووە، نانسی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی عەرەبـی لوبنانـییە، لەدەستپێکی کارەکانی نانسی بەگۆرانییەکانی (أخاسمەک ئی) و (یا سلام) وە بەجیھان ناسێنرا.  

نانسی دوو جار خەڵاتی مۆسیقای جیھانیی بەدەستهێناوە، بێ جگە لەکاری گۆرانی چڕین کاری تەلەفزیۆنی کردووە وەک لیژنەی ھەڵسەنگاندن ئەویش لەبەرنامەی عەرەب ئایدل.



AM:08:16:04/12/2021