شیرین عەبدولوەهاب جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی راگەیاند

خانمە گۆرانی بێژی میسری و عەرەب"شیرین عەبدلوەهاب" هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی پشتڕاستکردەوە.

ماڵپەڕە میسڕییەکان هەواڵێکیان لەبارەی جیابوونەوەی "شیرین عەبدلوەهاب" وهاوسەرەکەی "حوسام حەبیب" بڵاوکردەوە، شیرین عەبدلوەهابیش لە مدیاکانی نەشاردەوەو وتی "جیابوونەوەکە پێشتر روویداوە و هۆکاری جیابوونەوەکەی تایبەتە بەخۆم و پێویست ناکات بچمە وردەکاری ژیانی تایبەتیەوە".

ئەو هونەرمەندە باسی ئەوەشی کردووە "ماوەیەکە لە هەوادارەکانم دابڕاوم، بەڵام بە بەهێزی دەگەڕێمەوە و چەند پڕۆژەیەکی نوێم بەڕێوەیە کاریان لەسەر دەکەم و ملیۆنەها هەواداری وڵاتانی عەرەب دڵخۆش دەکەم".



PM:01:51:04/12/2021