تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کەمترین حاڵەتی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٣٧٤ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها شەش حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٨١٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٨٨٩ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٨٧٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٩ هەزار و ١٩٤ كەسیان چاكبونەتەوە.