بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک خۆپیشانده‌ری كورد له‌به‌رده‌م باره‌گای دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (لاھای) خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، هاوکات بە دەیان هاوڵاتی لە کاتی ده‌ربڕینی ناڕەزای لە دژی دەوڵەتی تورکیا له‌لایه‌ن پۆلیسی هۆڵنداوه ده‌ستگیرکران.
به‌پێی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، ئەمڕۆ ده‌یان خۆپیشانده‌ری كورد له‌به‌رده‌م باره‌گای دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (لاھای) گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئه‌نجامدا و داوایان كرد دادگاكه لێكۆڵینه‌وه له به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئەوەشی خستەڕوو، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلسی هۆڵەندا دروستبوو، کە به هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س برینداربوون و زیاتر له (٥٠) كه‌سیش ده‌ستگیركراون، پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵیانداوه بچنه ناو باره‌گای دادگای لاهایه‌وه.
توركیا تۆمه‌تبار ده‌كرێت به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دەوڵەتی تورکیا رەتیدەکاتەوە لە ململانێکانی لەگەڵ پەکەکەدا چەکی کیمیای بەکار هێنا بێت، کە لە ساڵی (١٩٨٤)ەوە شه‌ڕ و پێكدادان له نێوانیاندا به‌رده‌وامی هەیە.