ئەمڕۆ شاندێکی باڵای وهزارهتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان سەردانی بهغدای پایتهختی عێراقیان کرد و پلانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تاوتوێ کرد.
لەمبارەیەوە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی سووپای عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە کۆبونەوەیەکی سەربازی و ئەمنی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، کە تیایدا ڕێكەوتن کرا لەسەر كاری هەواڵگری و زیادكردنی هاوكارییەكان لە نێوان هێزەكانی هەردوولا.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە" لە دیدارەکەدا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم پرسی سەربازی و ئەمنی گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هەروەها لەسەر یەكخستنی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش تاوتوێكرا".
شەوی ٢ی ئەم مانگە، چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر گوندی خدرجیجە لە بناری قەرەچوغ، کە بەهۆیەوە (١٣) پێشمەرگە و ھاوڵاتی شەھید بوون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.