نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، هاوکات نرخی لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین. 

نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەکرا: 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٣٠٠ دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٤٨ هەزارو ١٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزارو ٨٢٤ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٣٤٤ دینارە.


PM:07:10:04/12/2021