وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان رایگه‌یاند، "سبه‌ی یه‌كشه‌ممه
٥ی کانوونی یەکەم، پێش وانه‌ی یه‌كه‌م، له
سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی خوله‌كێك راده‌وه‌ستن وه‌ك رێزلێنان
له‌گیانی شه‌هیدان".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێریش راده‌سپێردرێت كه یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی سنوری
په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور بكه‌ن به‌ناوی قوتابخانه‌ی شه‌هید "بارزان ئیسماعیل"
كه له‌كاتی هاوكاریكردنی براكانی له‌هێرشه‌كه‌ی داعش بۆسه‌ر گونده‌كه‌یان شه‌هیدبوو.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگەیاند
"له نێو شه‌هیدانی ئه‌مجاره‌ی په‌لاماری تیرۆریستان، خوێندكارێك به‌ناوی
بارزان ئیسماعیل كه ته‌مه‌نی ١٠ ساڵ بو، له پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی له
قوتابخانه‌ی خدرجیجه له‌كاتی یارمه‌تیدانی براكانی بۆ تێكشاندنی دوژمنان و تیرۆریستان
شه‌هید و، شه‌هید بارزان خۆی بوه قوتابخانه‌یه‌ك بۆ فێربون و سود وه‌رگرتن له
وانه‌كانی به‌رگریی و ئیراده و خۆشه‌ویستی نیشتیمان".
هەر لەڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە
هاتوە، بۆ رێزگرتن له رۆحی ئه‌و پێشمه‌رگه و هاوڵاتییانه‌ی كه شه‌هید بون له سنوری گه‌رمیان و قه‌ره‌چوغ و
شه‌هیدی خوێندكار بـارزان، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه
پێش وانه‌ی یه‌كه‌م له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی
خوێندنی حكومی و ناحكومی خوله‌كێك راده‌وه‌ستین وه‌ك رێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدانمان.