قائیمقامییه‌تی سلێمانی
نرخی بۆ پارک کردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکاندا دیاریکرد و هەر گەراجێک سەرپێچی بکات
سزا دەدرێت.
دیار جه‌مال، ئه‌ندامی
لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌شاری سلێمانی
سێ جۆر گه‌ڕاج هه‌یه كه نرخه‌كانیان به‌م جۆره‌یه:
- جۆری(ا) ئه‌و پاركانه‌یه كه چه‌و ڕێژ یان خۆڵن، بۆ 5 كاتژمێر هه‌زار دیناره.
- جۆری (ب) ئه‌و پاركانه‌ی كۆنكرێت یان قیرنو چه‌رداغیان
هه‌یه بۆ ٥ كاتژمێر ١٢٥٠ دیناره.
- جۆری(ج) ئه‌و پاركانه‌ی
لهباڵهخانهو بیناكاندانو داخراون بۆ 5 كاتژمێر ١٥٠٠ دیناره.
ناو براو وتیشی "بۆ
هه‌ر جۆرێكیشیان ئه‌گه‌ر له ٥ كاتژمێر زیاتر بوو، ئه‌وا خاوه‌ن گه‌ڕاجه‌كه بڕیار
ده‌دات چ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌وان ڕێگه پێدراون تاوه‌كو دوو ئه‌وه‌نده‌ی
پاره‌كه وه‌ربگرن."
باسی لەوەشکرد، مه‌رجه
هه‌موو گهڕاجێك مۆڵه‌تی هه‌بێت و كامێرای چاودێری تێدا بێت و تابلۆی هه‌بێت و
نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر تابلۆكه نوسرابێت و سیاجی هه‌بێت و هه‌روه‌ها ته‌والێتی تێدابێت.
لە بارەی کاتی ڕاگرتنی
ئۆتۆمبێل دیار جەمال، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمێكی
ئه‌لكترۆنی پێشكه‌وتوو نییه لهگهڕاجهكاندا تاوه‌كو كاتی هاتن و چوونی ئۆتۆمبێله‌كان
دیاریبكات، بۆیه ناتواندرێت كه‌متر له‌و پاره‌یه‌ی لێبسه‌ندرێت كه دیاریكراوه.
سه‌باره‌ت به‌و گهڕاجانهی
كه له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕاج سه‌یاره ڕاده‌گرن و پاره‌ش له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن دەڵێت،
ئه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌توانێت سكاڵا بكات له‌خاوه‌ن گه‌ڕاجه‌كه
و ئێمه‌ش ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.
ناوبرا باسی لەوەشکرد "
هه‌ر هاوڵاتییه‌ك كێشه‌ی هه‌بێت ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧)
یاخود ژماره (١٠٠) ی(JCC)ه‌وه په‌یوه‌ندی
بكات، یان سه‌ردانی قائیمقامییه‌ت بكات‌و سكاڵا بنوسێت."
له‌باره‌ی بڕی سهرپێچییهكانیشهوه
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند،
"بۆ جاری یه‌كه‌م بڕی ٢٥٠ هه‌زار دیناره و له‌جاری دووه‌مدا بڕی ٥٠٠ هه‌زار
دیناره، بۆ جاری سێیه‌م داخستنی گهڕاجهكهیه بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ و ئه‌گه‌ریش
دوای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامبوو له‌سه‌رپێچیكردن ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێده‌سه‌ندرێته‌وه."