٤١٩ کۆچبەری دیکە لە بێلاڕوسیاوە گەیشتەوە هەرێم

حەوتەم کاروانی کۆچبەرانی کورد لە بیلاروسیاوە دەگەڕێنەوە هەرێم، کە لە ٤١٩ کۆچبەر پێکهاتوون.

ئەمڕۆ شەممە ٤ی کانوونی یەکەم، حەوتەمین کاروانی کۆچبەران لە بێلاڕوسیاوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان، تا ئێستا دوو هەزار و ٩٩٩ کۆچبەری کورد لە وڵاتی بیلاڕوسیاوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

چەند مانگێکە کۆچی بە لێشاوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەرەو ئەوروپا لەرێگای سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵندا دەستیپێکرد و هەزاران کەس لە سەر سنووری ئەو وڵاتە گیریانخوارد وو چەند کەسێکیش بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا.



PM:09:24:04/12/2021