ئەمینداری گشتی وەزارەتی
پێشمەرگە ڕایگەیاند " پلانی نوێمان
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان هه‌یه".
ئەمڕۆ ٤ی کانوونی
یەکەم، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌منیداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە میدیای فەرمیی یەکێتی ڕاگەیاند " له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا كه فه‌رمانده‌كانی میحوره‌كانی
١و ٢ و ٣ و ٤ ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی
فێدراڵی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، زۆر ئیجابی و ئه‌رێنی بوو".
وتیشی "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل كرا له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو روویاندا،
بۆیه هه‌ردوولا رێككه‌وتین كه هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌رێگه‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و
بۆسه‌ی هاوبه‌ش بكرێت".
هەر لە قسەکانیدا
ئەوەشی وتووە "ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له سبه‌ینێوه له دیاله و كفری و قه‌ره‌ته‌په
و نزیك كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ست پێده‌كات و هاوپه‌یمانانیش له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
بووینان هه‌بوو، هه‌روه‌ها پشتیوانی و هاوكاری خۆیان راگه‌یاند."
لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق باسی لەوەکرد، کۆبوونەوەیەکی
سەربازی و ئەمنی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا
لەبارەی یەکخستنی هەوڵە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە تیرۆریستییەکانی
داعش و لێکتێگەیشتنی ئەمنی و سەربازی لە ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند.
هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا
هەردوولا کۆک بوون لەسەر هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ شەڕی
تیرۆریستانی داعش و هەروەها بەردەوامبوون لە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی نێوان سەرکردە
سەربازییەکانی هەردوولا.