ئەم زانیاریانە لەسەر هەڵکێشانی ددان بزانە

چەندین نەخۆشی هەیە کار دەکەنە سەر تەندروستی ددانەکان هەروەها چەندین خۆراکیش هەن کە دەبنە هۆی لەناوبردن و پوکانەوەی ددانەکان، بۆ ڕاگرتنی تەندروستی ددانەکان زۆر پێویستە گرنگی بە پاک و خاوێنی جۆری خۆراک بدەی بۆ ئەوەی دووربی لەتوشبوون بەنەخۆشیەکانی پوک و داخورانی ددانەکان.

پوک ئەوجێگایەیە کەددانەکانی هەڵگرتووە کاتێک پوک توشی نەخۆشی دەبێت کاردەکاتە سەر دداکان و دەبێتە هۆی لاوازبون و لەدەستدانی ددانەکان.

چی کاتێک پێویستە ددانەکان هەڵبکێشرێت ؟ ئەوکاتە پێویستە ددانەکان هەڵبکێشرێن کە بەتەواوی خراپ بوون و هیچ ڕێگەیەک نیە بۆچاکردنیان.

ئەگەر هاتوو ددانەکان بەتەواوی خراپ بوون ئەوا دەتوانی بەڕێگای کێشان چارەسەر وەربگریت ئەمەش لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە یاخود هەر بەئاسایی هەڵدەکێشرێت. هەروەها دەتوانی ددانێکی کە لەجیاتی بچێنیت.

سوودی کێشانی ددان: هەڵکێشانی ددان سودێکی هەیە ئەویش ئەوەیە کاتێک ئەم ددانە خراپە هەڵدەکێشرێت ددانەکانی دیکە بەدوور دەبن لەهەوکردن و تێکچوون.

زیانەکانی: کاتێک ددان دەکێشرێت پوک توشی هەوکردن و ئازارو ئاوسان دەبێت.

سەرچاوە: Doctor essential



PM:10:08:04/12/2021