کەمێک لەمەوبەر لە ناوچەی تانجەرۆ لە باشوری شاری سلێمانی لە کاتێکدا مەفرەزەیەکی پۆلیس دەیانەوێت بەدەم ژنێکەوە بچن لە کەسێک رزگاری بکەن کە لە یاسا هەڵهاتووە، ئەو کەسە چەکداردەبێت و لە مەفرەزەکە دێتە دەست و ئەفسەرێک دەکوژێت و سێ پۆلیسی تر بریندار دەکات.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند" ئەمشەو لە کاتی هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە ناوچەی تانجەرۆ، هەڵهاتووەکە کە چەکی پێدەبێت دێتە دەست لە پۆلیس و نەقیبێک دەکوژێت وسێ پۆلیسی تر بریندار دەکات".
ئەفسەرە کوژراوەکە ناوی محەمەد لەتیفەو پلەکەی نەقیبە.
هیوا کەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژیش دژی ژنان لە سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا " لەکاتێکدا مەفرەزیەکیی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ویستویەتی کەسێک لە ناوچەی تانجەرۆ دەستگیربکات کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام تەقە لە هێزەکەیان کراوە و بەوهۆیەشەوە پۆلیسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".
تا ئێستا چارەنووسی هەڵهاتووەکە نەزانراوە.