بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی جێگیرە. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٦٩ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٦ دۆلارو ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٦ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە پەیوەندی بەبڵاوبوونەوەی جۆرە نوێ وەرگێڕاوەکەی کۆرۆنایە، کە مەترسی لەسەر خاووبوونەوەی بازاری جیهانی جێهێشتووە.

لە دوا کۆبوونەوەیاندا رێکخراوی ئۆپێک پلەس بەدەم داواکارییەکەی ئەمەریکاوە هات و بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی تری بۆ مانگی کانوونی دووەم دەرکرد.


AM:08:16:05/12/2021