کەلار.. گەنجێکی تەمەن (٢١) ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت" گەنجێکی تەمەن (٢١) ساڵ لە قەزای کەلار بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا". 

عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند" لە گەڕەکی لیواکەی قەزای کەلار گەنجێک بەناوی( ع - م -  ح ) لە دایکبووی (٢٠٠٠) لەسەربانی ماڵی خۆیان بە دەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناو دەست بەجێ گیانی لەدەستدا".

وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، بەوتەی کەسوکارەکەی لە ماڵەوە هیچ کێشەیەکی نەبووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پۆلیس دەربارەی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە. 

بەیانی دوێنێش پیاوێكی كاسبكار لە گەڕەكی جیهانی شاری سلێمانی بە دەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.  


AM:09:05:05/12/2021