مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر کۆبوونەوە

‌دیمەنێکی کۆبوونەوەکە
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی له‌ سەلاحەددین له‌گه‌ڵ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و شاندێكی باڵای یاوەری كۆبۆو، لە دیدارەکەدا هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و هاوكێشە سیاسییە تازەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی باره‌گای بارزانی، ئێوارەی دوێنێ شەممە لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق بەگشتی و دواپێشهاتەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە" لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری ڕابردووی ئەمساڵ و هاوكێشە سیاسییە تازەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا". 


AM:09:17:05/12/2021