نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەڵام بە پێچەوانەوە نرخی لیرەی تورکی گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی لە ئاستێکی نزمدا جێگیرە. 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزارو ١٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٥ هەزار و ١٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزار و ٨٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٢٥ دینار.

- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٠٨ هەزار دینار.


AM:10:03:05/12/2021