بەیانی ئەمڕۆ لە شەقامێکی سەرەکی شاری ههولێر تەرمی هاوڵاتییەک بە کوژراوی دۆزرایەوە، لە ئێستاشدا تهرمەکەی ڕهوانهی پزیشكی داد کراوە.
پەیامنێرمان لە شاری هەولێر پێی ڕاگەیاندین" بهرهبهیانی ئهمڕۆ یهكشەممە له جووت سایدی لاوان له ههولێر تەرمی هاوڵاتییەک بە مردووی دۆزرایەوە و تیمەکانی بەڵگە و تاوان و پۆلیس و ئاسایشی پارێزگاکە بە مەبەستی لێکۆڵنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە".
ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەوەی لێکۆڵینەوە و پشکنینی بەڵگە و تاوان بۆ تەرمەکە ئەنجامدرا، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی لەئێستادا رەوانەی پزیشکی دادوەری شاری ھەولێر کراوە.
ماوەیەکە رووداوەکانی کوشتن بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە ھەرێم زیادی کردووە، شارەزایان پێیان وایە کە بەشێک لە ھۆکارەکان بۆ زۆری چەکی بێ مۆڵەت لەدەستی ھاوڵاتییان دەگەڕێتەوە.