"کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە"

بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی كارەبای هەرێم روونكردنەوەیەکی دەربارەی کاتژمێرەکانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا (١٠ بۆ ١٢) کاتژمێر کەم بووەتەوە".
 
وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، کە بەهۆی هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا بۆ (٦٠٠٠) مێگاوات و هاتنی شەپۆلێکی سەرما و سۆلە، ماوەکانی پێدانی کارەبا بۆ (١٠ - ١٢) کاتژمێرێک کەم بووەتەوە. 
 
ئەوەشی خستەڕوو، هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا لە كاتێكدایە كە ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا (٢٨٠٠) مێگاواتە. 
 
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە" وەزارەتی کارەبا کار بۆ گەڕاندنەوەی دوو یەکەی وێستگەی هەڵمی خەبات دەکات و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە (٣٠٠) مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی کارەبا دەگەڕێتەوە و تا ئاستێک دۆخی کارەبا باشتر دەبێت".


AM:11:06:05/12/2021