کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای (٤٨) کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان دهگۆڕێت بۆ ههوری تهواو، هەروەها ئەم شەو بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر رێژەى بارانەکە زیاتر دەبێت پاشان دهۆک و سلێمانی، ئەم باران بارینە بەشێوەیەکى لاواز دەمێنێتەوە تا کاتەکانى بەرەبەیان، پاشان کۆتایى دێت.