دارایی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەربارەی كۆنووسی لیژنەی دەركردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەكان دەركرد.
وەزارەتی دارای و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاڵپشت به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ژماره (١١٦٩) له ١ی تەمووزی ٢٠٢٠، بڕگه‌ی دووه‌م و خاڵی یەک و ئاماژه به كۆنووسی لیژنه‌ی ده‌ركردن و پێداچوونه‌وه به ڕێنماییه داراییه‌كان ژماره (٤٢)، له ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بڕیارمان دا به:
1- بۆ هه‌ر زیادكردن و گۆڕانكارییه‌ك له پێشینه‌ی به‌رده‌وامی مانگانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی و ئابووری دایه به‌پێی پێویستییان.
2- كار به هیچ ڕێنماییه‌كی تر ناكرێ تایبه‌ت به بابه‌تی سه‌ره‌وه
3- ئه‌م ڕێنماییه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه كاری پێ ده‌كرێ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان.