پارێزگاری هه‌ولێر دەربارەی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی نێو یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" هیچ کەسێک لە شەڕی نێوان هاندەرانی یانەی هەولێر و شورتە نەکوژراوە".
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بەیانی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" له‌كاتی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری خۆم له‌وێ ئاماده‌بووم، هانده‌رانی هه‌ردوولا قسه‌یان به یه‌كتر وتووه و شتیان له یه‌كتر گرتووه به‌تایبه‌ت هانده‌رانی یانه‌ی شورته".
ئەوەشی خستەڕوو، به هیچ جۆرێك نه كه‌س كوژراوه و نه كه‌س ئیهانه‌ی پێكراوه و نه كه‌س ده‌ستی بۆ ئاڵای عێراق و كوردستان بردووه.
ڕوونیشیکردەوە، ئەمەی کە روویداوە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهانیش هەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەت، هەولێر و ئاڵاوە نییە.