کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت

پێشبینییەکانی كەشناسی هەرێم بۆ  ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاستی باران بارین لە هەندێك ناوچەدا زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی کانوونی یەکەم، ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و لەگەڵ ئەگەری پروشكە باران، لە كاتەكانی ئێوارەدا ئاستی بارانبارین لە هەندێك ناوچە زیاتر دەبێ، لە درەنگانی شەودا لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەرفر دەبارێت.



PM:01:48:05/12/2021