حکومەتی هەرێم و بەغداد ڕێککەوتن

نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق، رێککەوتن .

ئەمرۆ یەکشەممە ٥ی کانوونی یەکەم، عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی باسی لەوەکرد، ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق رێککەوتن کە بەپەلە ھەرچی پێویستە بۆ ئەو ناوچانە بکرێت و ھەردوولا ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بۆ نەھێشتنی داعش لەو ناوچانە ئەنجام بدەن هەروەها، بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان ھەیە، چونکە زیاتر جموجۆڵی داعش لەو ناوچانە ھەیە، ناوبراو باسی لەوەشکرد، بڕیاردرا ھەرچی پێویستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە سنووری دیالە و کەرکووک وەکو قۆناغی یەکەم بکرێت.

وتیشی، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە ئەنجامدەدرێت، بۆیە ھەموو کارێک دەکرێت بۆ ئەوەی رێگری لە ھێرشەکانی داعش بۆ سەر ئەو ناوچانە بکرێت، چونکە ماوەیەکە ھێرشەکان و جموجۆڵی داعش زیادیان کردووە.

باسی لەوەش کرد، ئەو کارە بەپەلانە دەکرێن تاوەکو ھێزی ھاوبەش لەو ناوچانە جێگیر دەکرێن، ئەوکات ھێزی ھاوبەش ئەو ناوچانە دەپارێزن.

شەوی ٢ی کانونی یەکەم، چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر گوندی خدرجیجە لە بناری قەرەچوغ، لە ئەنجامدا ١٣ پێشمەرگە و ھاوڵاتی شەھید و بریندار بوون.

 

 



PM:03:43:05/12/2021