گوندی لهێبان چۆڵکرا

وەک دانیشتوانی گوندی لهێبان باسی لێوەدەکەن، بەهۆی بە هاناوە نەچوونی دانیشتوانی گوندی لهێبان لەلایەن  پێشمەرگەو سوپای عێراق دانیشتوانی گوندەکە ناچار بوون گوندەکەیان جێبهێڵن.

وەک دەزاندرێت لە گوندی لهێبان ناحیەى سەرگەڕانى پارێزگاى کەرکوک داعش دوێنێ شەو هێرشیکرد و دانیشتوانى ناوچەکەش روبەڕویان بوونەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتوانەکەی گوندەکەیان جێهێشت و هۆکارەکەشیان بۆ هاوکارینەکردنیان لەلایەن سوپای عێراق و پێشـمەرگە گەڕاندووەتەوە.

دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن "هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە هیچ یەکێک لە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق نەچوون بە هانایانەوە بۆ پاراستنیان لە دەستی هێرش و پەلاماری داعش".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر گوندی لهێبان لە ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک و شەڕ و روبەڕوبوونەوە لە نێوان هاوڵاتیانی گوندەکە و چەکدارانی داعش روویدا.



PM:05:43:05/12/2021