وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی
کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە ٥ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی ئامارەکانی
ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە، لەکۆی ئەنجامدانی چوار هەزار و ٢٣٤ پشکنین، ٢١٠
تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ١٢ کەسیش بەهۆی لێکەوتەکانی ئەو
ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٤٠٣
کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە چاکبوونەتەوە.