نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی و لیرەی سوری بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ ی کانوونی یەکەم نرخی هەر سێ دراوەکەی دراوسێی عێراق، لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی و لیرەی سوری بەرامبەر دۆلار و دیناری عێراقی بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە ( سپی ) راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینارە، ئەم نرخە هاوشێوەی نرخی دوێنێ بەیانییە و گۆرانکاری بەسەردا نەهاتووە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٤ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزار و ٨٥٠ دینارە، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو بە ١٣ هەزار دینار بەرەو سەرەوە بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٤ هەزار و ٥٥٠ دینارە، سەرەتای هەفتە بە سەرو ٥ هەزار دینارەوە بوو.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٠٠ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٤٠٦ هەزار دینار بوو.
AM:10:45:07/12/2021