لە شارەدێی بازیان خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و ڕێگای سەرەكی (سلێمانی- كەركوك) داخرا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لە گەنجانی دانیشتووی شارەدێی بازیان سەر بە پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەستپێکرد و ڕێگایەکی سەرەکیان داخست. 

پەیامنێری (سپی) لە شارەدێی بازیانەوە پێی ڕاگەیاندین" پاش کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی، کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەك لە هاوڵاتیان و گەنجانی دانیشتووی سنووری بازیان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە گردبوونەوەکەدا خۆپیشاندەران داوای دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و دامەزراندنی خەڵكی ناوچەکە دەكەن لە كارگەكانی سنووری بازیان.

لە ئێستادا خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی (سلێمانی- كەركوك)یان داخستووە و ڕێگا بە هاتووچۆکردنی شۆفێران نادەن و داوا دەكەن بەرپرسان بەدەم داواكارییەكانیانەوە بچن.


PM:05:10:07/12/2021