دوای ٦ مانگ زیندانیکردن
ناسیح عەبدولرەحمان ی رۆژنامەنووس ئازاد کرا

دوای شەش مانگ زیندانیکردن، رۆژنامەنووس ناسیح عەبدولڕەحمان کە لەسەر  بواری تەندروستی لە هەڵەبجە نووسیبووی ئازاد کرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ ی کانوونی یەکەم، ناسیح عەبدولڕەحمان رۆژنامەنووسی دیاری هەڵەبجە کە لە سەر دۆسیەیەکی گەندەڵی بواری تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجە نووسیبووی ئازاد کرا.

لەگەڵ ئازاد کردنی ئەو رۆژنامەنووسە بە میدیاکانی راگەیاند" جێگەی داخە وا وێنادەکرا کە ئەم دەڤەرە ئازادی تیایدا بەرقەراربێت و رۆژنامەنووس دەستگیرنەکرێت، بەلآم من شەش مانگ حوکمدرام و ئەمڕۆ حوکمەکەم تەواو کرد و ئازاد کرام".

ناسیح محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو وەک رۆژنامەنووسێک لە بری ئەوەی بە یاسای ٣٥ رۆژنامەنووسی ساڵی ٢٠٠٧ دادگایی بکرێت، دادوەرەکان بە مادەی دووی یاسای پەیوەندیەکان دادگاییان کردووەم.

لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسەدا زۆرێک لە رێکخراوە رۆژنامەوانییەکان و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی داوای ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنووسەیان کرد، بەلآم گوێ بە داواکارییەکانیان نەدراو، رۆژنامەنووس ناسیح محەمەد شەش مانگی لە زیندان تەواو کرد.



PM:02:23:09/12/2021