رێبوار شامار: سوپاسی لوتفی بافڵ تاڵەبانی دەکەم

ڕێبوار شامار لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت " سوپاسی لوتفی کاک بافڵ دەکەم کە بڕیاری ئازاد کردنی کاروان شاماری برامی دەرکرد".

ڕێبوار شامار، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی  "ئەمشەو سەردانی كاك بافڵم كرد بەمەبەستی ئازادكردنی كاروان شاماری برام، سوپاس بۆ لوتفی كە ئەمشەو بڕیاری ئازادكردنی كاروانی برامیدا".

ئەوەش شایەنی باسە، تائەم کۆبوونەوەیەی لەگەل بافڵ تالەبانی، ریبوار عەلی شامار ئەفسەریکی نزیک لاهور جەنگی هاوسەرۆکی بێ دەسەڵلاتکراوی یەکێتی بووە.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت کە كاروان شامار سكرتێری رۆژنامەوانی لاهور شێخ جەنگی لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانی خوێندكاران لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرا.




PM:09:37:11/12/2021