مانەوەی پەیوەندی هاوسەرگیری پێویستی بەقوربانیدانی هەردوولایەنە،پێویستە لەسەر ژنان و پیاوانیش کە هەوڵ بدەن یەکتری دڵخۆش بکەن بۆئەوەی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو هەبێ لەنێووانیاندا.
هەروەها خانمان بە پلەی یەکەم دادەنرێن کە پێویستە هەوڵ بدەن مێردەکەیان دڵخۆش و ئاسوودە بکەن. ئەگەر دەتەوێت مێردەکەت دڵخۆش بکەی ئەوا ئەم هەنگاوانە ئەجام بدە.
ـ ڕێزی خۆتی نیشان بدەو دڵنیابە لەوەی کەمێردەکەت بزانێت پلەی یەکەمە لات.
ـ هەوڵبدە ئەوشتانەی مێردەکەت خولیایەتی تۆش حەزی پێبکەی .
ـ شتی چاوەڕوان نەکراوی بۆ ئەنجام بدە، واتە هەوڵبدە ڕۆژی لەدایکبون و هاوسەرگیری بۆ بکەی بە سوپرایز.
ـ هەمیشە وەک خۆتبە، واتە بەجۆرێک خۆشتت بوێت کە لەهەموو شوێنک هەمان هەستت هەبێ بەرامبەری نەک کاتێک هاوڕێیەکت یاخود کەسێکی دیکە دەبینی بەجۆرێکی کە هەڵسوکەووت بکەی.
ـ ڕێگری لێمەکە: ئەگەرمێردەکەت ویستی بچێتە دەرەوە مەبە ڕێگر لێی لەبەر ئەوەی پیاوان هەمیشە بێزاردەبن بەوجۆرە هەڵسوکەووتانە.
ـ ئاگاداریبە: ئەگەر هاتوو مێردەکەت کەووتەحاڵەتێکی نەخواستراوەوە گاڵتەی پێمەکە بەڵکو هەوڵبدە پشتیوانی بی.
ـ متمانە: هەبوونی متمانە بەبناغەی هاوسەرگیری دادەنێت، هەمیشە هۆکاری ڕاستەقینەی پێ بڵێ بۆ ئەوەی متمانەت پێبکات.
ـ کاتێک ئەچێتە دەرەوە پەیوەندی پێوەبکە: کاتێک مێردەکەت دەچێتە دەروە پیوەندی پێوەبکە خۆشەویستی خۆتی بۆ دەربڕە.
ـ هەوڵ مەدە بیگۆڕی: هەوڵ مەدە بیگۆڕی بۆ کەسایەتیەک کە خۆی حەزی پێی نیە لەبەر ئەوەی ڕەنگە ببێتە هۆکاری کێشە لەنێوانتان.
ـ پەیامی خۆشەویستی بۆ بنێرە بۆ ئەوەی واتێبگات کەتۆ هەمیشە بیرت لایەتی ئەمەش دەبێتە هی بەهێزبوونی خۆشەویستی نێوانتان.
ـ ئاسودەی پێببخشە لەماڵەوە و دڵنیاببەوە لەوەی ئەوشتانەی مێردەکەت پێی بێزارە ئەنجامی نەدەی.
ـ خواردنی بۆ ئامادە بکە: کاتێک مێردەکەت لەکار دەگەڕێتەوە ڕەنگە برسی و ماندوو بێت بۆیە هەوڵ بدە ئەوخواردنانەی بۆ ئامادە بکەی کە ئەو حەزی لێیەتی.
ـ پێی بڵێ زۆرم خۆشم دەوێی.
ـ چاوەڕێی شتی زۆری لێمەکە.
ـ ئەگەر شتێک بەرەو خراپ بوون چوو لەنێوانتاندا هەوڵ بدە بەگفتوگۆ چارەسەری بکەن.
سەرچاوە: Paridlife