کەسێک لە هەوڵی خۆکوشتن ڕزگار دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی کانوونی یەکەم،  پیاوێکی تەمەن ٨٥ ساڵ بەمەبەستی کۆتای هێنان بە ژیانی خۆی، خۆی هەڵدایە ناو زێی دوكانەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی بەتەمەن لەڕەگەزی نێر لەسەر پردە كۆنەكەی دوكان خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، كارمەندێكی بەشی پۆلیسی دوكان دەیبنێت و دەستبەجێ پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان ئاگادار دەكاتەوە، دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان بەهانایەوە دەچن و لەخنكان ڕزگاری دەكەن.

باسی لەوەشکرد، هاووڵاتییەكە ناوی (م، ج، ح) و لەدایكبووی ساڵی ١٩٣٦ و بەهۆی ناجێگیری باری دەرونییەوە دووەم جارە لەخنكان ڕزگار دەكرێت.



PM:04:48:12/12/2021