خانمه ئه‌كته‌ری
کورد، نیگار عوسمان له‌ڕێی هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بە بڵاو
کردنەوەی وێنەیەک ئاشکرای کرد کە هاوسەر گیری کردووە.
خانمە ئەکتەر نیگار له‌سه‌ر
وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی نوسیویه‌تی"موقەدەسەکەم،هاوژینە شیرینەکەم،بوونت
لە ژیانم پیرۆز بێت" ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت نیگار بەفەرمی ئاشکرایدەکات کە
هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو گەنجە کردووە بە ناوی (مه‌زده‌ك)ە.
نیگار لە رۆژهەڵاتی
كوردستان لە دایك بووە و دەرچووی زانكۆی تارانە، تا ئێستە بەشداری پێنج دراما و ١٥
فیلمی درێژ و ١٦ كورتە فیلم و حەوت شانۆگەری كردووە، نیگار جگه له‌وه‌ی ئەکتەر و
شانۆکاره، پێشتر وەرزشوانی تایکواندۆ بووە، هەروەها، نیگار خاوەنی چەندان خەڵاته
و یه‌كێك له‌و دارامایانه‌ی به‌شداری تیادا كردوه(سه‌مای ته‌رزه)بوو کە ئه‌م درامایه له‌كاتی خۆیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.