بەشێک لە پێداویستیەکانی پێسمەرگە دابینکرا

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاشکرایکرد، كە بەشێك لە پێداویستییەكان بۆ سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە دابین كراوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشکرایکرد، دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگه و فەرماندە سەربازییەكان، ‌بڕیاردرا، كە بەشێك لە پێداویستییەكانی سەنگەر بۆهێزەكانی پێشمەرگە دابین بكرێت.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە،  لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا توانراوە بەشێك لەو پێداویستییانە بگاتە دەست پێشمەرگە، هەروەها لە ئێستاشدا، لەناو دیوانی وەزارەت و بارەگای لیواكانی پیادە، ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی بەشێك لەو پێداویستییانە دەكرێت.



PM:05:34:12/12/2021