رانیە.. فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین گردبوونەوە

فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین لەبەردەم زانکۆکەیاندا گردبوونەوە،  بە مەبەستی دووبارە بەکارخستنەوەی یاسای پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و قەرەبووکردنەوەی ئەو شەش ساڵەی یاساکە راگیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە١٣ی کانوونی یەکەم، پەیام نێری (سپی) ڕایگەیاند "فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین لەبەردەم زانکۆکەیاندا گردبوونەوەماوەی دوو رۆژە بایکۆتی دەوامیان کردووە و لەبەردەم زانکۆ کەدا گردبوونەوە ئەنجام دەدەن".

فەرمانبەران لە گردبوونەوەکەیاندا داوا دەکەن یاسای بەرزکردنەوەی پلەکانیان دووبارە بەکاربخرێتەوە کە ماوەی شەش ساڵە راگیراوە هاوکات، داوا دەکەن قەرەبووی ئەو شەش ساڵەیان بۆ بکرێتەوە کە یاسای پلە بەرزکردنەوە تێیدا وەستاوە.

وەک خۆیان دەڵێن تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت ئەوا بایکۆتی دەوامی زانکۆدەکەن و داواش لە سەرجەم فەرمانبەرانی زانکۆکانی هەرێم دەکەن بۆ پاڵپشتیکردنیان بێنە سەرشەقام.



AM:11:36:13/12/2021