هارناز ساندهو، شاجوانی هندستان وەک شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی (٢٠٢١) دیاریکرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی واشنتن پۆست، مەراسیمەکە تا کاتژمێر (٥:٠٠)ی بهرهبەیانی خایاندووە و تیایدا (هارناز ساندهوی) تەمەن (٢١) ساڵ لەلایەن ئەندێرا مێزا، شاجوانی پێشووەوە تاجی شاجوانی گەردوونی بۆ ساڵی (٢٠٢١) خرایە سەر، بهمهش ههتا ساڵی ئایندە ئهم خانمه وهك شاجوانی گهردوون دهمێنێتهوه.
پێشبڕكێكە بۆیەکەم جار لە ئیسرائیل بە ڕەچاوكردنی ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە كۆرۆنا بەڕێوەچوو و تێیدا شاجوانی (٧٩) وڵات كێبڕكێیان دەكرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە.
هارناز کاور ساندهو، لە ٣ی ئاداری ٢٠٠٠ لە هیندستان لە دایکبووە و جگە لە کاری نمایشی جلوبەرگ، ئەکتەرێکی دیاری بۆڵیوودە، لەگەڵ وەرگرتنی نازناوەی شاجوانی گەردوون، لەلایەن چەندین ئەستێرەی بۆڵیوودەوە پیرۆزبایی لێکرا.