نرخی لیرەی تورکی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ دابەزی، هاوکات نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە.

نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەکرا: 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٢٠٠ دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٤٨ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزار دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٠ هەزارو ٦٧٥ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار دینارە.


PM:06:25:13/12/2021