ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لە مێژووی خۆیدا نزمترین ئاستی تۆمار کرد.
بەپێی میدیا تورکی و جیهانییەکان ئەمڕۆ ١ دۆلار گەیشتە ١٤.٨ لیرە کە هەرگیز لیرە لە مێژووی خۆی نرخی لەو شێوەیە نزمی تۆمار نەکردووە.
لەم مانگەدا هەڵوەسان بەرزبۆتەوە ٥٨% دا کە ئەم رێژەیەش لە مێژووی تورکیادا بەخۆیەوە نەبینیووە.
بەرامبەر ئەم دۆخە خراپە ئەمڕۆ سەرباری بارینی بارانێکی زۆر لە شاری ئیستانبوڵ و چەند شارێکی تر خۆپیشاندانی گەورە بەرامبەر ئەو دۆخە خراپە ئابورییە بەرێوە چوو.