ناوی کۆچبەرە قوربانییە کوردەکانی نێوان فەرەنساو بەریتانیا ئاشکرا بوو


لە رووداوی نوقمبوونی بەلەمێلک لە نێوان فەرەنسا و بریتانیا لە مانگی رابردوودا کە ٣٣ کۆچبەری تیا خنکا، ئەمڕۆ ناوی ١٩ قوربانی کوردی ئەو رووداوە  ئاشکرا بوو کە تەرمی ١٦ یان دزۆراوەتەوە.

کەناڵی ئێن ئارتی بڵاویکردۆتەوە کە نەخۆشخانەی دادی کاڵاسی فەرەنسا ناوی قوربانییەکانی ئەو رووداوەیان بۆ ئەو کەناڵە ئاشکرا کردووە کە ١٦ کەسیان خەڵکی باشوری کوردستان و کەسێکیشیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و سیانی دیکەشیان کە نادیارن، لە ناو تەرمەکاندا نین.

بەشی پشکنینی نەخۆشخانەی دادیی کاڵاسی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرباری ئەو ١٦ کەسەی کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و خنکاون، کەسێکی دیکەش کە کوردیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و شاری سەردەشتە خنکاوە.

دەشڵێت، تەرمەکانی دیکەش هاوڵاتیی وڵاتەکانی ئەسیوبیا، میسر و ئەفغانستانن.

لەبارەی شوێنی نیشتجێبوونی ئەو کۆچبەرە کوردانەی کە خنکاون، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە کۆچبەرەکان خەڵکیی شارەکانی زاخۆ، دەربەندیخان و ناوچەی پشدەر و چەند شوێنێکی دیکەی هەرێمی کوردستانن.



PM:11:31:13/12/2021