لە ماوەی سێ مانگدا (٣٠٠) سکاڵا لەسەر كێشە و گرفتەكانی وەزارەتی كارەبای هەرێم كراوە

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" له‌ ڕێگه‌ی سیستمی خزمه‌تگوزاری سكاڵای ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌، ٨٠%ی كێشه‌ی هاوڵاتیان چاره‌سه‌ركراون". 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، نزیکەی (٣٠٠) سکاڵا لە ڕێگەی سیستەمی ئۆنلاین و تەلەفۆنەوە بە وەزارەتی کارەبا گەیشتووە، كە سكاڵاكانیش لەبارەی کێشەی پێوەری زیرەک و کێشەی نەگەیشتنی پسولەی کرێی کارەبا و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەکە نوێیەکان و سکاڵای فەرمانبەران و رۆتینی بەڕێوەبەرایەتیەكان و سەرپێچی كارەبا بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بە وەڵامدانەوەی راستەوخۆ، کێشەی ٨٠% هاوڵاتیان لە سكاڵا و داواکاری و رەخنە چارەسەر کراوە و ئەوانەی دیکەشیان بۆ بەدواداچوونی زیاتر بۆ شوێنی پەیوەندیدار نێردراون.


PM:03:46:14/12/2021