پەروەردەی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی وەرگرتنی مامۆستایان بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە، کەتێیدا هاتووە تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە لەسەر گرتنەبەری رێکاری ئیداری بەرامبەر ئەو مامۆستایانەی کە تا ئێستا ڤاکسینیان نەکردووە.

 

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاشکرایکرد، لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە کۆی ٤٢ هەزار مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە تەنها نۆ هەزاریان ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

ناو براو وتیشی "پێویستە حکومەتی هەرێم لەبارەی سزادانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەوە روونکردنەوەی زیاتر بدات، چونکە تا ئێستا زۆرینەی مامۆستایان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە".

 

باسی لەوەسکرد، وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە بنکەی زۆریان دابینکردووە بۆ مامۆستایان تا ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، بەڵام ئەوان بەدەم داواکەیانەوە نەچوون، وتیشی "من ناتوانم زۆریان لێ بکەم".



AM:11:25:16/12/2021