"ژمارەی گیان لەدەستدان و کۆچکردن بۆ وڵاتانی دەروە زۆر لەساڵانی پێشوو زیاترە"

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایکرد، ژمارەی گیان لەدەستدانی کۆچبەران دوو ئەوەندەی ساڵی پێشووە.

ئەمڕۆ ١٨ی کانونی یەکەم، لە شاری سلێمانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان لەمساڵدا لە عێراق  و هەرێمی کوردستان ٥٣ هەزار کەس کۆچیان کردووە و ٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا وە و بێسەروشوێن بوون، هەروەها ئامارەکانی لە ساڵی ٢٠١٥ وە تا ئێستای ئاشکرا کرد و  ئامارەکان دەری دەخەن، کە ژمارەی کۆچبەران لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی پێشوو زیادی کردووە، بە هەمانشێوە ژمارەی گیان لەدەستدانیش دوو ئەوەندەی ساڵی ٢٠٢٠بووە.

دەزگای لوتکە داوای کرد لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتان کە ڕێگە نەدرێت وڵاتان کۆچبەران وەکو کارتێکی فشار بەکاربهێنن و داواشیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هاوکاری مرۆیی بگەیەننە سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە.

ئامارەکان بەم شێوەیەیە:

ئامارەکان بۆ سەروی تەمەنی ١٨ ساڵن.

لە ساڵی ٢٠١٥ (١٨٦.٤٢٢) کەس کۆچیان کردوە، ٢٥ کەس گیانیان لە دەست داوە، ٧ کەس بێ سەرو شوێن بوون.

 

لە ساڵی ٢٠١٦ (١٦٠.٧١٧) کەس کۆچیان کردوە، ٧٨ کەس گیانیان لە دەست داوە، ٥٤ کەس بێ سەرو شوێن بوون.

 

لە ساڵی ٢٠١٧ (٩٢.٦٩١) کەس کۆچیان کردوە، ٢٩کەس گیانیان لە دەست داوە، ٦٧ کەس بێ سەرو شوین بوون.

 

لە ساڵی ٢٠١٨ (٦٩.٢٠٣) کەس کۆچیان کردوە،٥٤ کەس گیانیان لە دەست داوە،١٨ کەس بێ سەرو شوێن بوون.

 

لە ساڵی ٢٠١٩ (٥٣.٢٤٠) کەس کۆچیان کردوە، ٤٧ کەس گیانیان لە دەست داوە، ١٠ کەس بێ سەروشوێن بوون.

 

لە ساڵی ٢٠٢٠ (٣٤.٠٠٠) کەس کۆچیان کردوە، ١٨ کەس گیانیان لە دەست داوە، ١٧ کەس بێ سەرو شوێن بوون.

 

لە ساڵی ٢٠٢١ (٥٣.٠٠٠) کەس کۆچیان کردوە،٣٦ کەس گیانیان لە دەست داوە، ١٧ کەس بێ سەرو شوێن بوون.



AM:12:07:19/12/2021