هاوسەری هونەرمەندی کۆچکردوو (حاجی مەکی) کۆچی دواییکرد

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو هاوسەری هونەرمەندی کۆچکردووی ناسراوی باشووری کوردستان (حاجی مەکی) کۆچی دواییکرد. 

شوکریە خانی خێزانی هونەرمەندی کۆچکردوو (حاجی مەکی) لە هەمان رێککەوتی مردنی هاوسەرەکەی کۆچی دواییکرد. 

شوکریە خانمێکی ڕەسەن و دیاری شاری سلێمانی بوو، ناوبراو خێزانی ھونەرمەندی كۆچكردوو( حاجی مەكی ) بوو، كە دوێنێ ساڵیادی كۆچی دوایی ھونەرمەند حاجی مەكی بوو، بەڵام لە ھەمان كات و بەرواردا شوكریە خانی هاوسەری وەفاتی كرد. 

هونه‌رمه‌ندى عەلی ئەفندی ناوی تەواوی حاجی مەکی (محەمەد مەکی عەبدوڵا مەعروف)ە، لە ساڵی ١٩٣٩ لە دایکبووە و دوو خۆشك و دوو برای هەبووە و بەهۆی باری گوزەرانی خێزانەکەیەوە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، حاجی مەکی خاوەنی کوڕێك و كچێك بووە، کوڕەکەی لە کاتی بەشداریکردنی فیلمی (باوەژن خوا بناسە)دا ڕۆڵی بینیوە و بەهۆی ڕووداوێکەوە لە کاتی ئامادەکردنی فیلمەکەدا گیانی لەدەستداوە.

حاجى مەکى دواى ماوه‌یه‌كى زۆر مانەوەی بە نه‌خۆشى لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری سلێمانی لە شەوی رۆژی هەینی ١٨ مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ کۆچی دواییکردووە، لە ڕۆژی دواتر تەرمەکەی لە ڕێوڕەسمێکدا لە گردی سەیوانی پارێزگای سلێمانی بەخاک سپێردرا. 

یەکەم کاری هونەری حاجی مەکی شانۆییەك بووە بەناوی (پێکەنین بەبێ یاسا)، لە ساڵی ١٩٥٨ دا گروپی هونەری خەباتی دامەزراندووە و لە شاری سلێمانیش هەمان گروپی دامەزراندووە، تا کۆچی دوایی بەشداری کردووە لە زیاتر ١٢٠ بەرهەمی هونەریدا.


AM:08:49:19/12/2021