پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را به هاوكاری
به‌شی پۆلیسی ڕێكاریی، سێ تۆمه‌تبار یان ده‌ستگیركرد كه سوكایه‌تییان به مێردمنداڵێك
كردبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی
رایگەیاند " مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را به‌هاوكاری به‌شی
پۆلیسی رێكاریی سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه سوكایه‌تیان به مێردمنداڵێك
كردبوو و دواتر ڤیدیۆکەیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبوه‌وه".
هەرلەڕاگەیاندراوەکەدا
ئەوەش هاتووە، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا
هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را به‌هاوكاری
به‌شی پۆلیسی رێكاریی بدۆزرێنه‌وه و ده‌ستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانە ڕایگەیاند "
له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ه، ر، س)، (ه، ئـ، ف)، (س، ص، ع) به‌بڕیاری به‌ڕێز
دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".