بەهۆی بەفرەوە ئاوی شاری چۆمان بۆ هاوڵاتیان راوەستاوە

قایمقامیەتی چۆمان رایگەیاند" لە ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە بەهۆی هاتنی ڕنووی بەفر، پڕۆژەی ئاوی پڕژێ لە گەیشتنی ئاو بۆ سەنتەری قەزاکە کێشەی بۆ دروستبووە و وەستاوە".  

لە راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی چۆمان ئەوەش دەخاتەڕوو کە تیمەکانی  فەرمانگەی ئاوی چۆمان لە بەدواداچونی ئەو کێشەیە بەردەوامن، بەڵام ئەمڕۆ نەتوانرا ڕێرەوی ئەو پرۆژیە بۆ گەیاندنەوەی ئاو بکرێتەوە. 

هەروەها هاتووە "هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە هەموو تواناکانی خۆیان بۆ لادانی ئەو بەفرە زۆرە تەرخان دەکەن".  

ئاوی پرژێ کە پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی چۆمان دابین دەکات ، ١٢کم لەسەنتەری قەزای چۆمان دوورە ، لە ئاستی ڕووی دەریاوە ٢٣٠٠م بەرزە.  



PM:08:43:19/12/2021