پارێزگای هەولێر کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک رێنمای دەربارەی خۆپاراستن لە كاتی دروستبوونی لافاو بڵاوكردەوە، کە تێیدا هاتووە، لە پێناو سەلامەتی خۆتان و خێزانتان، لە كاتی هەستكردن بە مەترسیەكانی دروستبوونی لافاو پابەندی ئەم رێنماییانە بن:
پێش ڕوودانی لافاو پێیوسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: چاودێریكردنی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی و وه‌رگرتنی ژماره‌ی گروپ یا ئاژانسی لافاو.
دووه‌م: دیاریكردنی شوێنێكی به‌رز و گونجاو له‌ماڵه‌كه‌ت یا له ده‌ره‌وه بۆ خۆت و خێزانه‌كه‌تان.
سێیه‌م: پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌و كه‌لوپه‌له گرنگه و به‌نرخه‌كان و پاراستنیان له‌و شوێنه كه دڵنیایی هیچیان لێ به‌سه‌ر نایه‌ت.
چواره‌م: ئاماده‌كردنی گونیه و پڕخۆڵكردنی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ گرتنی ژێر ده‌رگا و ئه‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسین له‌كاتی دروست بونی لافا ئاویان لێبێته ژوره‌وه.
له كاتی ڕوودانی لافاو چی ده‌كه‌یت؟
یه‌كه‌م: بڕۆ بۆ ئه‌وشوێنه‌ی به‌رز و گونجاوه‌ی كه له‌ماڵه‌كه‌ت یا له ده‌ره‌وه بۆ خۆت و خێزانه‌كه‌ت ئاماده‌تكردوه بێ دواكه‌وتن.
دووه‌م: بڕینی ته‌زوی كاره‌با و ھێلی غازی ماڵه‌وه‌تان.
سێیه‌م: شۆفێری نه‌كردن.
چواره‌م: دوركه‌وتنه‌وه له‌ڕێڕه‌وه ئاوی قورس و كه‌ند و چۆمه‌كان.