شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی
بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گەیشتە هەولێر و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ لەیەکتر
نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان کرایەوە.
بهیانی ئهمڕۆ چوارشهممه
٢٢ی كانوونی یهكهم، شاندێكی باڵای چوارچێوهی ههماههنگی شیعهكان به سهرۆكایهتی
نوری مالیكی، سهرۆك وهزیرانی عیراق گهیشته ههولێری پایتهختی ههرێمی
كوردستان له لایهن پارێزگاری ههولێر و بهرپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستانهوه
پێشوازیان لێكرا، میدیاکانی پارتی ناوەڕۆکی کۆ بوونەوەکەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی و
نووری مالیکی یان بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەلاحەددین پێشوازی لە
شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی نووری مالکی کرد و کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامەکانی
ھەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوا پێشھاتەکانی
ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.
هەر لە کۆ بوونەوەکەی
ئەمڕۆدا، باسی پێویستی پێداچوونەوە بە حوکمڕانیی عێراق و، سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی
رابردوو و ڕەچاوکردنی پڕەنسیپەکانی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگی لە پڕۆسەی حوکمڕانیداکرا.
لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەکەدا
هاتووە، بیروڕا لە بارەی تەحەدیاتی بەردەم ئایندەی عێراق و بابەتی خزمەتگوزاری و ھەڕەشەی
تیرۆر و کێشەی ژینگە و کەم ئاوی و داواکاریی ھاوڵاتیان ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لەسەر
بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ لەیەکتر نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان
کرایەوە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قۆناغی داھاتوو و تێپەڕاندنی تەحەددیاتی
بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.