مالیکی و قوباد تاڵەبانی کۆدەبنەوە

باڕیارە ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مالكی و شاندی باڵای شیعەكان كۆببێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم ، نوری مالكی، بە سەرۆكایەتی شاندی هەماهەنگی شیعەكان گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە، هەر ئەمڕۆ مالكی و شاندە باڵاكەی شیعە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر لەلایەن قوباد تاڵەبانی و عیماد ئەحمەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەوە پێشوازییان لێكرا.

هاتنی شاندی هەماهەنگی شیعەكان بۆ هەولێر، بۆ ڕێككەوتنە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ و كۆبوونەوەی پەڕلەمان و دیاری كردنی كوتلەی گەورەی پەڕلەمانیە، كە موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر و سەرۆكی هاوپەیمانی سائیرون بەهۆی بەدەستهێنانی زیاتر لە ٧٠ كورسی خۆی وەك گەورەترین هاوپەیمانی ناساندووە.

لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە، كە دوو مانگ و نیو تێپەڕیوە بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق، بەڵام تا ئێستاش بەهۆی ململانێكانی ناو ماڵی شیعەوە حكومەتی نوێ‌ پێكنەهێنراوە لەكاتێكدا چەند ڕۆژێكی كەمی ماوە بۆ كۆتایی هاتنی ئەمساڵ.



PM:04:42:22/12/2021