وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاشکرایکرد،
بۆ ڕێگری‌کردن له دووباره ڕوودانی لافاو سەرجەم رێڕەوە ئاوییەکانی قوشتەپە خاوێن
و فراوان ده‌كرێنه‌وه.
ئێوارەی ئەمرۆ
چوارشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی
و گەشتوگوزار سەردانی تیمەکانی شارەوانی لە شارۆچکەی قوشتەپە کرد‌و ئاماژەی بەوەدا،
کە ئێستا سەرقاڵی فراوانکردنی کەندی سرووشتی و رێڕەوە ئاوییەکانی ئه‌و سنووره‌ن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی
راشیگه‌یاند، "سەرجەم رێڕەوە ئاوییەکانی قوشتەپە خاوێن کراونەتەوە، بۆ ڕێگری‌کردن
لە مەترسیی لافاویش ڕێڕەوە ئاوییەکان فراوان ده‌كرێن، وێڕای ئەمە تیمێکی وەزارەت بە
بەردەوامی چاودێریی کاری شارەوانییەکان دەکەن".