نووسینگەی مافی مرۆڤی یۆنامی رۆژی ٢٢ ی کانوونی یەکەم راپۆرێێکی ١٧ لاپەڕەی لەسەر رەوشی دادگاییکردنی گیراوەکانی بادینان بڵاوکردەوە کە رەخنەی زۆر توند لە چۆنێتی دادگاییکردنی ئەو کەیسانە دەگرێت.
ئەم ڕاپۆرتە، مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین: دادگاییکردنەکان لە هەرێمی کوردستانی عیراق، لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامییەوە ئامادەکراوە، بە گوێرەی دەسەڵاتەکەی لە ژێر رۆشنایی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ٢٥٧٦ (٢٠٢١)، و نوسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان.
لە راپۆرتەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دادگاییکردنی چوار کەیس لە دادگای تاوانەکانی هەولێر کراوە، هەروەها شیکاری و بەڵگە لەسەر خراپ ئیدارەدانی دادگاییەکە خراوەتە ڕوو.
لە دوا بەشی دەرئەنجام و راسپاردەکانی راپۆرتەکەدا هاتووە" تارمایی گومان لەسەر دادپەروەری گشتی و شەرعیەتی رێکارەکان هەیە، هەروەها تۆمەتبارەکان حوکمی ناڕوون و نا وردو بەبێ بیانوویەکی گونجاو دادگاییکراون.
لەم لینکەوە راپۆرتەکە بخوێنەرەوە