چارەنوسی چەند کۆچبەرێکی بەلەمە نقومبووەکەی یۆنان ئاشکرا کرا و لەژیانداماون

دوای ئەوەی شەوی سێ شەممە لەنزیک دوورگەی فۆلیگاندروسی یۆنان لەدەریای ئیجە، بەلەمێک بەنزیکەی ٥٠ کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت، بەڵام ئەمڕۆ هەینی چەند کۆچبەرێک پەیوەندیان بە کەسوکاریانەوە کردووە و لەژیاندا ماون .

دوای سێ رۆژ لەرووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی فۆلیگاندروسی یۆنان لە دەریای ئیجە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چارەنوسی سێ لەو کۆچبەرانە ئاشکرابوو کە پەیوەندییان بەکەسوکاریانەوە کردووە و لەژیاندا ماون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران لەهەژماری خۆی لەفەیسبوک باسی لەوەکرد دوای سێ ڕۆژ لە ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا، سێ کۆچبەر بەناوەکانی (سادر، حەسەن رامیار) کە دانیشتوی ناحیەی حاجیاوان لەسنوری ئیدارە راپەڕین، شەوی رابردوو  پەیوەندییان بەکەسوکاریانەوە کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە لەژیاندا ماون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم سێ گەنجە لەناو ئەویەختەدا بوون کە ئێوارەی سێشەممە یەختەکەیان ژێرئاو کەوت، لەئێستاشدا ١٥ کۆچبەری رزگارکراو چارەنوسیان ئاشکراکراوە.

دەزگای لوتکە ژمارەی باسی لەوەکرد، ئەو کەسانەی لەو بەلەمەدا بوون کە شەوی سێشەممە نقومبو بەدیاریکراوی نەزانراوە، بەڵام ژمارەیان لەنێوان ٣٠ بۆ ٥٠ کەسدا دەبن، تائێستاش تەرمی یەک کۆچبەر دۆزراوەتەوە، بەڵام چارەنوسی دەیان کۆچبەری دیکە نادیارە و بێسەروشوێنن.

 

 



AM:09:41:24/12/2021